بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحێبی، وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: شەڕی ئەم دواییە تەنیا شەڕێکە کە ئەمریکا بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنێت، شکستی قبووڵ کردووە .
وتیشی: بەشێک لەم سەرکەوتنە بێ گومان بە هۆی هەوڵی ڕۆژنامەنووسان و کەسانی میدیاییەوەیە.
موحێبی بە ئاماژەدان بە ستراتیژی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شەڕەدا وتی: ستراتیژی ئێستا لە ڕاستیدا درێژەپێدەری ستراتیژییەکانی ڕابردووە و خۆڕاگری بۆ هەتا هەتایە و بێ کۆتایی و تێکشکاندنی دوژمن ستراتیژی نەگۆڕی ئێمەیە.
دەشڵێت: لە ئێستادا دوژمنمان ناچار کردووە بە خێرایی پاشەکشە بکات لە هەموو ئەو ئامانجانەی کە بۆ خۆی خەیاڵی کردبوو و لەبەرچاوی گرتبوو و لەسەر ڕێگای دابەزینی ئامانجەکانی بێت.
وتەبێژی سوپای پاسداران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوژمن ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێک کە هەموو هەوڵ و خەم و پەژارەی خۆی خستۆتە سەر کردنەوەی گەرووی هورمز؛ گەرووێک کە پێشتر کراوە بووە و ئێستا هەوڵی کردنەوەی دەدات.
موحێبی بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی گەرووی هورمز وتی: گەرووی هورمز تەنها ڕێڕەوێکی ئاو نییە بۆ ئێمە، بەڵکو لە هەلومەرجی ئێستادا بە جوگرافیای شەڕ دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ستراتیژی ئێستامان پاراستنی ئەم گەرووەیە و ئەم ستراتیژە بەردەوام دەبێت تاوەکو دوژمن هەموو مەرجەکانمان قبوڵ دەکات.
Your Comment